ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 28 ى 3 ى 2019 ، له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ى هه‌ینى راگه‌یاند
كه‌شناسی هه‌رێم ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ ئاسمان له‌پارێزگاكانى هه‌رێم ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینى باران له‌كاتى جیاجیادا ، له‌هه‌ندێ ناوچه‌شدا بڕی باران بارینه‌كه زیاتر ده‌بێت له‌هه‌ندێ كاتدا
كه‌شناسی هه‌رێم بۆ سبه‌ى هه‌ینى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئاسمان له‌پارێزگاكانى هه‌رێم هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینى باران له‌كاتى جیاجیادا ، له‌هه‌ندێ ناوچه‌شدا بڕی باران بارینه‌كه زیاتر ده‌بێت له‌هه‌ندێ كاتدا
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.