به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی گه‌رمیان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردیته‌وه كه ده‌ست به‌چاكردنه‌وه‌ی ڕێگای كه‌لار - سلێمانى ده‌كرێت
یونس ئەحمەد جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ڕێگای سلێمانی گەلار چاک دەکەنەوە.
ئاماژە به‌وه‌ش ده‌كات كه لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانی قسەیانکردووە و لە نزیکترین کاتدا تیمی چاککردنەوەی ڕێگاکە ڕەوانەی گەرمیان دەکەن.
راشیده‌گه‌ێنێت ، ئەو تیمەی کە دێتە گەرمیان لە پردی دەرەدۆینەوە دەستپێدەکەن و تا خانەقین ڕێگاکە چاک دەکەنەوە.
به‌هۆی شه‌پۆلی باران بارینه‌ى چه‌ند ڕۆژى رابردوو زیان به‌پردی ده‌ره‌دۆینه كه‌وت و ڕووخا كه‌ئه‌مه‌ش هاتووچۆی شۆفێرانى له‌پرده‌كه وه‌ستاند
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.