ن/ عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا
لایه‌نی بازرگانی یان (بزنسس) وه‌ك به‌شێكی دانه‌بڕاو فاكته‌ری مانه‌وه و به‌رده‌وامبوونی هه‌موو ژانره‌كانی هونه‌ره، سه‌رده‌مه‌كه به‌وه گه‌یشتووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر كاڵایه‌ك بازاڕی نه‌بێت، له نێو ده‌چێت، له‌و باره‌دا ناچارن بیر له جێگره‌وه‌ی بكه‌نه‌وه، چونكه سه‌رمایه و پاره به‌جۆرێك رۆچووه‌ته نێو هه‌موو كایه‌كانی ژیان، ته‌نانه‌ت سیاسه‌تیش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری ڕۆده‌نرێت و، به‌رژه‌وه‌ندیی دۆست و دوژمن له كاردا پێگه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
ئه‌و په‌یامه‌ی مه‌به‌ستمه بیگه‌یه‌نم، باسوخواسی لایه‌نی بازرگانییه بۆ (شانۆ)، كه له مێژه پرسیاری ئه‌وه به‌رجه‌سته بووه، شانۆ بۆچی پێش ناكه‌وێت؟ بۆچی شانۆ بێ سه‌رمایه‌و بێ نه‌وایه؟ دیاره ئه‌م بۆچوونه بۆ لقه‌كانی دیكه‌ی هونه‌ر، نموونه وه‌ك (دراما و سینه‌ما)ـیش راسته.
ده‌بێ ڕوون بێ، تا هونه‌ری كوردی به سه‌رجه‌م به‌شه‌كانییه‌وه بازاڕێك ده‌ستبه‌ر نه‌كات، حاڵی ئه‌و هونه‌ره له‌و وڵاته‌ی ئێمه له‌وه باشتر نابێت، ده‌بێ بشزانرێت، جارێكی تر حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ناتوانن وه‌ك جاری جاران، له خزمه‌ت بواره‌كه‌دا بن.
بۆیه ده‌بێ به‌رچاوی هونه‌رمه‌ندان روون بێ، كه پێویسته خۆیان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه هه‌نگاو به هه‌نگاو لایه‌نی بزنس بۆ كاری هونه‌ری له كوردستان بكه‌ن به مۆدێل، له‌وانه‌یه بۆ (شانۆ) تاراده‌یه‌ك سه‌خت بێت، چونكه شانۆ هونه‌رێكه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و جه‌ماوه‌ری كوردستانیش له‌سه‌ر ئه‌و كولتووره رانه‌هاتووه، یان رانههێندراوه! چونكه شانۆ زۆر جار له بینه‌ر دابڕاوه، له‌چاو هونه‌ره‌كانی دیكه، به تایبه‌تی له كاتی قه‌یران و شه‌ڕه‌كان، له‌كاتێكدا شانۆ ده‌بێت له‌و بارودۆخانهیشدا رۆڵی كارای خۆی هه‌بێت، تا وزه بداته به‌ر گیانی خۆڕاگری و به‌رخودان.
هه‌روه‌ك مامۆستای به ئه‌زموونی شانۆكار (ئه‌حمه‌د سالار) له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی گوتی (ئێمه ساڵانی حه‌فتاكان و هه‌شتاكان، ئه‌و كاته‌ی ره‌وشی كوردستان و بارودۆخی سیاسی له عێراق به‌جۆرێك بوو، هیچ تروسكاییه‌ك بۆ كورد به‌دی نهدكرا و ته‌ناته تا ئاستێك هه‌نگاوی نابوو پێی ده‌گوترا بێ ئومێدی!، كه‌چی ئێمه‌ی شانۆكاران له سلێمانی و هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش وامان كردبوو، هێزمان به‌خشیبوو به تاكی كورد، ته‌خته‌كانی شانۆمان له رژێمی به‌عس كردبوو به‌سه‌نگه‌ری خۆڕاگری و مانه‌وه‌ی كولتوور و هێزی خۆڕاگری، كه‌چی له‌سه‌رده‌می ئێستادا زۆرم پێ سه‌یره شانۆ به‌و شێوه‌یه غه‌ریب كه‌وتووه!، له‌كاتێدا شانۆ باشترین چه‌كه بۆ خۆڕاگری و به‌رده‌وامیدان به ژیان).
سه‌رنج ده‌خه‌مه سه‌ر گوته‌یه‌كی جیهانیی، كه ده‌ڵێت: "نانێكم بدهیهو شانۆیهكهم پێ بده، تا گه‌لێكی هۆشیارت بده‌مێ"، كه‌واته شانۆ به درێژایی مێژوو كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌كان و هۆشیار كردنه‌وه‌یان هه‌بووه.
له ئێستادا تاكه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی شانۆ بچێته ئه‌و قۆناغه‌ی پێی بگوترێ شانۆیه‌كی زیندوو و هه‌میشه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و بینه‌ر، پێویسته به‌و شێوازه‌ی كه له زۆربه‌ی وڵاتان په‌یڕه‌ویی ده‌كه‌ن و كاری جددی بۆ ده‌كرێت، ئه‌ویش شانۆی كۆمیدییه، ده‌كرێ له‌و رێگه‌یه‌وه بازاڕێك بۆ شانۆ دروست بكه‌ین، ئیدی شانۆ پێویستی به خێر و پێبه‌خشین و ده‌ستی كه‌سی پێویست نه‌بێت.
تاقی كراوه‌ته‌وه، كه (شانۆی كۆمێدی) توانیویه‌تی تاڕاده‌یه‌ك بازاڕێك بۆ خۆی دروست بكات، هه‌ر نه‌بێت وایان كردووه خه‌ڵك فێری ئه‌و نه‌ریته بكه‌ن، به بلیت بێن سه‌یری به‌رهه‌مه‌كان بكه‌ن، هه‌روه‌ك باس ده‌كرێت له كۆتایی ساڵانی حه‌فتاكان و له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكان له هه‌ولێر به‌رهه‌مه شانۆییه‌كانی (لۆ تێم ناگه‌ن) ده‌رهێنانی (ته‌حسین شه‌عبان)، (هه‌بوو نه‌بوو) ده‌رهێنانی (سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان)، (خانه‌دان) ده‌رهێنانی (سه‌فوه‌ت جه‌راح)، (به‌زۆر كراوه به‌دكتۆر) ده‌رهێنانی (فه‌رهاد شه‌ریف)، (كه‌ونه ده‌ركه) ده‌رهێنانی (سه‌عدون یوونس)، ده‌یان به‌رهه‌می دیكه‌ش له‌رێگه‌ی كۆمیدیاوه توانیویانه سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ خۆیان رابكێشن و هه‌ریه‌كه‌یان نمایشی چه‌ندین رۆژ به دوای یه‌كدا پێشكه‌ش بكه‌ن، له هه‌مان كاتدا ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش به‌شێكیان بۆ ته‌له‌ڤزیۆنیش وێنه‌ی بگرن و خه‌ڵكیش زیاتر به‌لای به‌رهه‌مه شانۆییه‌كاندا رابكێشن.
جگه له‌و به‌رهه‌مانه، به‌رهه‌مه شانۆییه‌كانی (لانه‌وازان)ـی تیپی شانۆی پێشره‌وی كوردی، كه له‌ساڵی (1973) هاته به‌رهه‌م، ئه‌و تیپه له رابردوودا وه‌ك قوتابخانه‌یه‌ك وابووه، بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی چه‌ندین ئه‌كته‌ری ناودار و به‌هره‌دار، كه‌چی له‌دوای زیاتر له (40) ساڵ خزمه‌ت، به هۆكاری نه‌بوونی پاره ته‌نانه‌ت بۆ كرێی خانوویه‌ك، كاره‌كانی هه‌ڵپه‌سارد!.
هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رهه‌مێكی شانۆیی هه‌ر له‌و سه‌رده‌مانه‌دا زۆر به‌چاكی هاته بوون له‌وانه: (پاڵتۆ، پیسكه‌ی ته‌ڕ پیر، جه‌نابی موفه‌تیش) و كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می دیكه بوونه هۆی راكێشانی بینه‌ری شانۆیی، بۆ ته‌له‌فزیۆنیش بوو به‌رهه‌مێك، تیرێك بوو دوو نیشانه‌ی ئامانجداری هه‌بوو، له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایشدا تیپی شانۆیی (ڕه‌نگاڵه) ئه‌و نه‌ریته‌ی باشتر تاقیكرده‌وه، كه چه‌ندان به‌رهه‌می شانۆیی "كۆمیدی" ساڵانه نمایش ده‌كرد و بینه‌رێكی چه‌ند مانگی له‌خۆی كۆده‌كرده‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وانیش به‌ر ئه‌و لێشاوی قه‌یرانه كه‌وتن و، له ئێستادا هه‌موو ساڵێك به‌رهه‌می شانۆییان نابیندرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی (ماهیر حه‌سه‌ن) له‌چه‌ند دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا، هۆكاری بهردهوامنهبوونیانی ته‌نیا بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه ده‌قی باشیان ده‌ست ناكه‌وێت!.
له كۆتاییدا پێم وایه له‌داهاتوودا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ شانۆ هه‌نگاوی جددی تر و، پاڵپشتیه‌كی باشی بۆ ده‌ستبه‌ر بێت، پێویسته بیر له وه‌به‌رهێنان بكه‌ینه‌وه بۆ (شانۆ) چونكه تاكه چاره‌سه‌ر و ده‌رباز بوونی شانۆ له‌و دۆخه‌ی چه‌ند ساڵه تێیكه‌وتووه، پێویسته بیر له وه‌به‌رهێنان بكهرێتهوه بازاڕێكی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی چیدی باسی قه‌یڕانی شانۆیی نه‌بێته سه‌ردێری هه‌واڵی چالاكی شانۆكاران!.
تێیبنی : ئه‌م وتاره له‌گۆڤاری (تایتهر) له ئامێزی پێنجه‌مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆ له هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.