له‌ئاگاداریه‌كدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى دایكان و باوكان له‌م جۆره خواردنه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
ڕایده‌گه‌یه‌نن ، به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ به‌كارهێنان، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك خوارده‌مه‌نی داده‌گرن كه له‌سه‌ر شێوه‌ی جگه‌ره دوكه‌ڵ به‌كارده‌هێنرێت و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت هۆشیاری له‌باره‌یه‌وه ده‌دات.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و به‌دواداچوونه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ پشكنینی هه‌موو ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی رۆژانه له بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك خوارده‌مه‌نیدا گیراوه كه له‌سه‌ر شێوه‌ی جگه‌ره و دوكه‌ڵ به‌كارده‌هێنرێت.
وتی؛ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی (سێ)ی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كان بڕێك خوارده‌مه‌نی (Ghost Smoke - تارمایی جگه‌ره) به‌تامی میوه‌كاندا گیراوه، له‌سه‌ر شێوه‌ی جگه‌ره و دوكه‌ڵ ده‌كێشرێت و به‌كارده‌هێنرێت، نمونه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین و ده‌ركه‌وتووه له‌رووی پزیشكی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه زیانی بۆسه‌ر منداڵ دروست ده‌كات.
وتیشی؛ هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندروستی سلێمانی هۆشیاری ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره خواردنه داوه به‌تایبه‌ت منداڵ و ئه‌نجامی پشكنینه‌كه ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو له‌رووی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه زیان به مناڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
گۆران قادر، هۆشیاری به دوكان و بازرگانه‌كان ده‌دات به‌دوربن له هاورده‌كردن و فرۆشتنی ئه‌وجۆره خوارده‌مه‌نیه و له‌هه‌رشوێنێك بفرۆشرێت ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كان، داوا له دایكان و باوكان ده‌كات ئاگاداری ئه‌و جۆره خۆراكانه بن منداڵه‌كانیان له فرۆشگای خوێندنگاكان یان لە دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌یكڕن، له‌كاتی هه‌بونی خۆراكی نه‌شیاو و ماوه به‌سه‌رچودا له رێگەی ژماره (07708677777) یاخود له‌ڕێی لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.