له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ ئاگاداریەكی بەپەلە بۆ دانیشتوانی 10 گوندی سنووری شارەدێی ئاغجەلەر بڵاودەكاتەوە.
قائیمقامییه‌تی قه‌زاكه ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئاگاداری دانیشتوانی گوندەكانی سەر زێی شارەدێی ئاغجەلەر دەكەین کە ژمارەیان 10 گوندە بەپێی ئەو زانیارییانەی كە بە ئێمە دراوە كاتژمێر 7 بەیانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 28 ى 3 ى 2019 بڕێكی تری ئاوی بەنداوی دووكان بەردەدرێتەوە و ئاستی ئاوەكە بۆ یەك مەتر دیكە بەرزدەبێتەوە.
قایمقامییەتی چەمچەماڵ داوای لە خاوەن پرۆژە گەشتیاری و كێڵگە پەلەوەری و حەوزەكانی ماسی و كانەكانی چەو سنوره‌كه ده‌كات كه كەلوپەلەكانیان دوور بخەنەوە لە حەرەمی زێ بۆ ئەوەی پارێزراوبن.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.