وەزارەتی پەروەردە رایگهیاند تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە کاتی خۆیدا دەکرێت وهەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کەباس لەدواخستنی دەکرا.
سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: بەپێی ئەو ساڵنامەی خوێندنەی کە ھەیە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ لە کاتی خۆیدا دەکرێت .
سیوەیلی گووتیشی: ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین کە بەھۆی مانگی ڕەمەزانەوە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ پێش خرابن و تاقیکردنەوەکان بۆ ھیچ کام لە قۆناغەکانی خوێندن پێشنەخراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر دەنگۆی پێشخستنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بەھۆی ڕەمەزانەوە بڵاوکرایەوە.
داڕشتنهوهی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.