Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 01:39

له‌ کۆیە چه‌ند تاوانبارێک ده‌ستگیر ده‌کرێن

به‌ تۆمەتی بازرگانی به‌ ماددەی هۆشبەر و دزینی ئۆتۆمبێل
کوردستان TV
#7
100%

 

تەنها لەمانگی ئازاردا لەشارۆچكه‌ی كۆیە، 18 كەس بە تۆمەتی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، دەستگیركراون و چەند ئۆتۆمبێلێكی دزراویش دەستیان بەسەر داگیراوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر لە كۆیە، هەر 18 كەسەكە لە ناو قەزای كۆیە و دەوروبەری دەستگیركراون، سەرجەمیان تۆمەتبارن بە بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە و چەند جۆرێك ماددەی هۆشبەر و چەكی بێ‌ مۆڵەتیان پێ بووە‌و بەپێی ماددەی 14ی ماددە هۆشبەرەكان، لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

ئاماژە بەوەش دراوە: هەر لەو مانگەدا، دوو ئۆتۆمبێلی دزراو كە لە شاری هەولێرەوە گەیەندراونەتە قەزای كۆیە، دەستیان بەسەردا گیراوە و ئەنجامدەرەكانیشی دەستگیركراون كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر بوون.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر لە كۆیە،  72 كەسی بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیركردبوو.

داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.