Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 00:50

شاندێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی سه‌ردانى مەزاری نەمرانی لە بارزان کرد

پێکهاتووە لە نوێنەرانی ئەمریکا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، هەنگاریا، فینلەنداو ئیتالیا
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بە یاوەریی سیروان بارزانی فەرماندەی میحوەری گوێڕ - مەخمووری هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان کرد.

شاندەکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پێکهاتووە لە نوێنەرانی وڵاتانی ئەمریکا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، هەنگاریا، فینلەندا و ئیتالیا و یەک بە یەکی نوێنەری وڵاتان تاجەگوڵینەیان لەسەر گڵکۆی مەزاری نەمران دانا.
 
لە ڕێوڕەسمەکەدا فەرماندەیەکی پێشمەرگە، وەک نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە وێڕای بەخێرهاتنی نوێنەری شاندی هاوپەیمانان کرد و گوتی" خۆمان بە بەختەوەر دەزانین لەگەڵ نوێنەری وڵاتان لە هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی سەردانی مەزاری نەمران بکەین و وەک وەفایەک بۆ گیانی پاکی بارزانیی نەمر و ئیدریسی هەمیشە زیندوو، هاوکات وەک وەفایەک بۆ گیانی پاکی هەموو شەهیدانی کوردستان و بەتایبەت شەهیدانی تیرۆریستی داعش، ئەمڕۆ لێرە کۆ بووینەتەوە و ڕێز لە خەباتی سەرجەم شەهیدان و بەتاتیبەت بارزانی بگرین کە هەموو تەمەن و ژیانی خۆی لەپێناو نەتەوەکەی بەخت کرد".

گوتیشی" بەناوی وەزارەتی پێشمەرگە و گەلی کوردستانەوە سوپاسی هێزی هاوپیەمانان دەکەین بۆ پاڵپشتییان لە وەزارەتی پێشمەرگە و بۆ گەلی کورد و بەختەوەرانە زۆربەیان بەڵێنییان داوە لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لەڕووی لۆجستی، مەشق و ڕاهێنان و پرۆسەی ڕیفۆرم و چاکسازی بەردەوام بن".

پاشان عەقید ڤێندێڵ بەناوی شاندی هێزی هاوپەیمانانەوە لە وتەیەکدا گوتی" سوپاس و دەستخۆشی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە خەباتیان کردووە و توانیویانە بەسەر گرفتەکاندا زاڵ بن و سەری ڕێز بۆ خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و ئەو شەهیدانە دادەنوێنین کە نەتەنیا بۆ کوردستان، بەڵکوو بۆ هەموو عێراق و جیهان سەلماندیان دەتوانن بەسەر داعش و دوژمناندا سەربکەون".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.