بریاره سبه‌ى پێنجشه‌ممه 28ى ئادار، به‌شێكى تر‌ى ئاوى به‌نداوى دۆكان به‌ربدرێته‌وه و له‌وباره‌یشه‌وه قایمقامى شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ئاگه‌دارییه‌كى به‌په‌له‌ى ئاراسته‌ى هاووڵاتییانى چه‌ند گوندێكى ئه‌و سنووره كرد.
له ئاگادارییه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی هاتووه، قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند كه دانیشتوانی گونده‌كانی سه‌ر زێی ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌رده‌كه‌ین كه ژماره‌یان 10 گونده له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاو ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه.
قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێت: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به ئێمه دراوه سبه‌ی 2019/3/28 كاتژمێر 7ی به‌یانی بڕێكی تری ئاوی به‌نداوی دوكان به‌رده‌درێته‌وه و ئاستی ئاوه‌كه بۆ یه‌ك مه‌تری تر به‌رزده‌بێته‌وه.
داواش له خاوه‌نی پرۆژه گه‌شتیاری و كێڵگه په‌له‌وه‌ری و حه‌وزه‌كانی ماسی و كانه‌كانی چه‌و و لم ده‌كات له‌و سنوره كه‌لوپه‌له‌كانیان دووربخه‌نه‌وه له حه‌ره‌می زێ بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبن.
داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.