كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی هه‌ردوو شاندی دانووستانكاری پارتی یەكێتی و كە لە بارەگای سەرەكی یەكێتی لە سلێمانی به‌رێوه‌چوو كۆتایی هات.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 27/3/2019، هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و تێیدا بابەتی بەشداریکردنی یەکێتی لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پۆستەکانیان تاوتوێكرد.
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر پشتیوان سادق ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێش كۆبوونه‌وه‌كه به ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ دوا كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى و یه‌كێتى نابێت و لیژنه‌ى دانوستاندن كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێ.
داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.