ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشته مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له سلێمانی كۆبوونه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی و یه‌كێتی به په‌یامنێری كوردستان تیڤی راگه‌یاندووه: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ به‌رهه‌مدار ده‌بێت له‌سه‌ر پشكه‌كان ده‌كه‌ونه رێككه‌وتن.
سه‌باره‌ت دابه‌شكردنی پشكه‌كان بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پارتی تۆزێك نه‌رمی نواندووه، رۆژانی پێشوو یه‌كێتی داوای وه‌زاره‌تی ناوخۆی كردبوو، ئێستا پێشنیار گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، تاڕاده‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌كه به‌ره‌و باشبوون ده‌ڕوات .
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دوو جێگیر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت ئه‌مه‌ش تاراده‌یه‌ك رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی گوتیشی: ئه‌و زانیاریانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌ستی كه‌وتووه پێ یان راگه‌یاندووه، ده‌ڵێت ئه‌مرۆ رێككه‌وتنێكی سیاسی واژوو ده‌كرێت، رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، مه‌رج نییه له‌سه‌ر كاغه‌ز بێت، به‌ڵكو ده‌گه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی، له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه‌ی كه هه‌یه.
گوتیشی: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مجاره یه‌كێتی بچێته كۆبوونه‌وه‌ی نێو په‌رله‌مان و وه یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌مواربكرێته‌وه.
داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.