Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 03:25

لە ناو بانکێکی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ویستبووی گیرفانی هاوڵاتیان ببڕێت

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27-3-2019 ، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكی بەڕەگەز ئێرانییان دەستگیركرد كە ویستبووی لەناو بانكی ڕەشید لە شاری سلێمانی گیرفانی هاوڵاتیان ببڕێت .

راشیده‌گه‌یه‌نن ڕۆژی 26-3-2019 ، تۆمەتبارێك بە مەبەستی بڕینی گیرفانی هاوڵاتیان سەردانی بانكی ڕەشید دەكات .دوای ئەوەی بڕی 50هەزار دیناری عیراقی لەسەر مێزی یەكێك لەكارمەندەكانی بانكەكە دەبینێت دەیبات و هەڵدێت .

 هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوداوەكە ئاگاداركرانەوەو بەدواداچوونەكان دەستیانپێكردوو دوای لێدانەوەی كامێرای چاودێری تۆمەتبارەكە ناسرایەوە .

پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ و بەهەمان مەبەست تۆمەتبار سەردانی بانكەكە دەكاتەوە ، لەوێ‌ لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە تۆمەتبار دەناسرێتەوەو دەستگیردەكرێت .

له‌كۆتادا پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت لەئێستادا تۆمەتبار (أ ، ب ، ر) بەڕەگەز ئێرانی ، بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.