له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، دواى ته‌واوبوونى كارى چاكسازیی یه‌كه‌كانى وێستگه‌ى كه‌هرۆئاوى دوكان، كه به‌هۆى بوونى چه‌ند كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكی له‌كاركه‌وتووبوون، له ئێستا 3 یه‌كه كارده‌كات و 210 مێگاوات به‌رهه‌م ده‌هێنێت و یه‌كه‌یه‌كى دیكه‌ش بۆ كاركردن ئاماده‌یه.
ئه‌ندازیار سالار حسام ا‌لدین، به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت : به‌هه‌وڵى ئه‌ندازیار و ته‌كنیكارانى ناوخۆ و به‌هاوكارى ئه‌ندازیارانى كۆمپانیاى ئیمه‌رسۆن توانرا چوار یه‌كه‌ى دیكه‌ى وێستگه‌كه بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با ئاماده‌بكرێت، واته ئێستا له 5 یه‌كه، 4 یه‌كه كارده‌كات و تواناى به‌رهه‌مهێنانى زیاتر له 300 مێگاواتى هه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌ر داواى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌نداوى دوكان یه‌كه‌ى چواره‌م راگیراوه، به‌پێى ئه‌وان پلانى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه بۆ به‌ردانه‌وه‌ى ئاو.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له ئێستادا 3 یه‌كه كارده‌كات و 210 مێگاوات به‌رهه‌م ده‌هێنێیت و یه‌كه‌یه‌كى دیكه‌ش ئاماده‌یه بۆ كاركردن بۆ ماوه‌یه‌كیش وه‌ك تێست یه‌كه‌ى چواره‌م كارى پێكرا، دواتر رامانگرت.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى رونیشده‌كاته‌وه كه "چاوه‌ڕوانى ره‌زامه‌ندى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌نداوه‌كانین بۆ كارپێكردنى یه‌كه‌كه‌ى دیكه بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با، هه‌ر كاتێك ئه‌وان بڕیاربده‌ن یه‌كه‌كانى ئێمه ئاماده‌ن بۆ كاركردن و به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با".
ده‌رباره‌ى وێستگه‌ى كه‌هرۆ ئاوى ده‌ربه‌ندیخان وتى: له ئێستادا سێ یه‌كه‌ى وێستگه‌كه كارده‌كات 234 مێگاوات به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.