مامۆستایه‌كی زانكۆ رایگه‌یاند: بۆیه كورد په‌نای بۆ ریفراندۆم برد چونكه زیاتر له په‌نجا مادده‌ی ده‌ستوور پێشیڵ و پشتگوێ خرابوون.
سه‌باره‌ت به پرسیارێك تادێت گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم به‌غدا تاراده‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی باش گه‌رمه ئایا ئه‌م گفتوگۆیانه ناگه‌رێنه‌وه بۆ خاڵی سفر؟
له وه‌ڵامدا دكتۆر ڕێبین سه‌لام مامۆستای زانكۆ له به‌رنامه‌ی دیڤچوون گوتی: له راستیدا رێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر یه‌كێكه له‌و بابه‌ته گه‌رماو گه‌رمانه‌ی كه‌ندو له‌ندێكی زۆری به‌خۆیه‌وه بینی پاش ئه‌وه‌ی كه عێراق له‌لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كی سوننه ده‌برا به‌رێوه، پاشان له‌لایه‌ن كه‌مینه‌كی شیعه برا به‌رێوه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه سێ پرنسیپه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه بریتین له شراكه‌ت و ته‌وافق و یه‌كسانی راسته‌قینه له عێراق نه‌یه‌ته دی به‌هیچ جۆرێك حكومڕانی له عێراق پێكنایه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پێكهاته‌نی عێراقیان لێ دروستكراوه به زۆره‌ملێیی ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆیان به‌سه‌ر دووبه‌ره‌كی بیناده‌كه‌ن تاوه‌كو عێراق نه‌گه‌یشتووه به ده‌رچواندنی ناسنامه‌ی هاوبه‌شی كه پێویسته هه‌یبێت هه‌ر وه‌كو ده‌وڵه‌تێك ئه‌ویش ناسنامه‌ی هاووڵاتی بوونه.
سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور دكتۆر ڕێبین گوتی: ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه نزیك نه‌بوون له جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره‌وه ده‌قه‌كانی ده‌ستووری ساڵی 2005 گه‌لی عێراق سزای دان له‌به‌ر ئێمه له‌به‌رداشی دوو بیرۆكه‌داین ئایا ده‌ستوور به پابه‌ندبوونێكی ده‌ستوور ده‌قێكی سیاسییه یان ده‌قێكی قانوونیه، ده‌كرێ پابه‌ندبوونی پێیوه نه‌كه‌ین، بۆمان ده‌ركه‌وت له كاتی ده‌نگدانه‌كانی عێراق ئه‌و لایه‌نانه‌ی دوورن له جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور خه‌ڵكی عێراق سزایدان، ئه‌و لایه‌نانه له ده‌نگدانه‌كاندا ده‌نگی كه‌متر بێنن، كوتله‌ی قانوون و كوتله‌ی عه‌بادی بوون، گوتیشی زانایانی بواری ده‌ستوور ده‌ڵێن كاتێك ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وا سزای هه‌یه، له جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستوور، ئه‌گه‌ر دادگای ده‌ستووری له وڵات كارابێت، ئه‌گه‌ر كارانه‌بێت له قۆناغی ده‌ووم ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ر ده‌نگدان ئه‌گه‌ر له چوار سالێك ده‌نگدان بكرێت.
گوتیشی: بۆیه كورد په‌نای بۆ ریفراندۆم برد، چونكه زیاتر له په‌نجا مادده‌ی ده‌ستوور پێشیڵ و پشتگوێ خرابوون، ده‌ستوور سیما و سێكته‌ری ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگا دیاری ده‌كات.
دكتۆر ڕێبین سه‌لام مامۆستای زانكۆ هه‌ر له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی: وته‌كانی چه‌ند رۆژه‌ی رابردووی حه‌یده‌ر عه‌بادی له راستیدا مایه‌پوچوونی سیاسی ناوبراو ده‌گه‌یه‌نێت.
داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.