به ناوی " هه‌ولێر رینكه‌بی " نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی دیاری كورد " شێرزاد هەینی " به‌رگێكی نوێ له رۆمانی هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه .
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له نووسه‌ر و رۆشنبیران ، لە مەراسیمێكدا كە لە هۆڵی ئەکادیمیای کوردی لە هەولێر بەڕێوەچوو، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس " شێرزاد هەینی " نوێترین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی خۆی كه بریتی‌بوو له بەرگی یازدەمینی ڕۆمانی هەولێر، له ژێر ناوی " هەولێر ڕینکەبی " بڵاوكرده‌وه .
ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌رگه‌ی كتێبه‌كه‌ی نووسه‌ر و رۆژنامونووس " هه‌ینی " ئاشكرایده‌كات ، كه به‌رگی یازده‌مینی رۆمانه‌كه‌ی هه‌نگاوێكی دیكه‌یه و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێره ، له‌م به‌رگه‌دا نووسه‌ر چووه‌ته ناو شاری ستۆكهۆلم له سوێد و له گه‌ره‌كێك به ناوی " رینكه‌بی " له‌نگه‌ری گرتووه ، رینكه‌بی ئه‌و گه‌ره‌كه‌ی كه ناوبراو زیاتر له 15 ساڵه ژیانی تێدا به‌سه‌ر ده‌بات كه هەموو ڕەنگ و ئاین و زمان و هەموو شتێکی تێدایە .
نووسه‌ر رۆمان له‌م به‌رگه‌دا ده‌یه‌وێت خێزانێكی هه‌ولێری له‌م گه‌ره‌كه بدوێنێت کە چۆن لەو فرە ڕەنگی و بیری و زمان و شێوەییەدا خۆیان لێ وێڵ دەبێت و لە سوید نامۆ دەبن و نازانن جوان بژین و نەیانتوانیوە سوود لەو کو‌لتوور و پێشکەوتنەی ئەو وڵاتە جوانە ببینن، تا دەگاتە ئەو رادەیەی کچێک‌یان دەچێتە ڕیزەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش .
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه خێزانێکی دیكه‌ی هەولێری لە هەمان گەڕەک هەیە کە لە ساڵانی هەشتاکانەوە هاتوونەتە ئەو گەڕەکە و منداڵەکانیان گەورە دەبن و ئاشنای کولتووری سوید دەبن و خۆیان لەگەڵ ژینگەی ئەو وڵاتە رادێنن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.