Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:13

سێیەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی هەڵپەڕکێی له‌ بانه‌ به‌ریوه‌ده‌چێت

١٦ بەرهەم بۆ بەشی ڕکابەری هەڵبژێردراون
کوردستان TV
100%

سێیەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی هەڵپەرکێی بانە وەک ڕووداوێکی گەورەی فەرهەنگی و هونەریی جیهان، لە گەڵ ئامێرە مۆسیقاییەکانی دەهۆڵ و زۆرنا تۆماری جیهانی بۆ کرا.

 بەڕێوەبەرى فەرهەنگى ناوچەکە " حەمید ڕەزا خۆشبەخت " ئاشكرایده‌كات، سێیەمین فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی نەورۆزی ساڵی ٩٨ لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو جیاواز دەبێت ، چونکە ئەم خوولەی فێستیڤاڵ لە ئاستی وڵاتدا بەڕێوە دەچێت . 

خۆشبەخت وتیشی، چەندین کەناڵ و تەلەڤزیۆنی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بە شێوەی ڕاستەوخۆ ڕووماڵی دەکەن و تۆماری جیهانیکرانی ئەو ڕووداوە گرنگە فەرهەنگییە بە ئامێرگەلی مۆسیقایی دەهۆڵ و زۆرنا بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەکەنەوە.


وێرای ئاماژە بە هەنگاوەکان بۆ بە نێونەتەوەییکردنی ئەم فێستیڤاڵه‌ لە ساڵی نوێ ، بەڕێوەبەری سێیەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی هەڵپەڕکێی بانە گوتی ، هەوڵ دەدەین فێستیڤاڵی ئەم ساڵ هۆڵەکانى ناو شار و هۆڵى ئەربابا بەڕیوە ببەین و لە ئەگەری گونجاوبوونی کەشوهەوا، هۆڵی سەرکراوەی فەرهەنگى شار کە تواناى لەخۆگرتنى ٧٠٠ کەسی هەیە، بۆ ئەو مەبەستە بە هاوکاریی شارەداریی شاری بامە ئامادە دەکرێت .

سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتى فەرهەنگى، گوتى  ٤٦ بەرهەمی هونەری لە بواری هەڵپەڕکێدا گەیشتووەتە نووسینگەی سێیەمین خولی فێستیڤاڵى نەتەوەیی هەڵپەڕکێی بانە کە پاش پێداچوونەوە ١٦ بەرهەم بۆ بەشی ڕکابەری هەڵبژێردراون و ئەو بەرهەمانەش لە ماوەی رۆژانی فێستیڤاڵەکە هەرکام سێ نمایشیان بۆ ماوەی ١٥ خولەک دەبێ .

شایانی باسە، هەڵپەرکێی کوردی یەکێک لە دەوڵەمەندترین هەڵپەرکێ نەریتییەکانی جیهانی بە چەشنێک کە دوکتۆر سرووش لە کتێبی فۆلکلۆری‌دا ئاماژەی بە بوونی ٦٧ جۆر هەڵپەڕکێ لە ناوچەی بادینانی هەرێمی کوردستان و زیاتر لە ٦٠ جۆرە هەڵپەرکێ لە کوردستانی ئێراندا کردووە.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.