Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 13:00

فیلمه‌که‌ی " شێخانی" باس له‌ مێژووی ئێزدییەکان ده‌کات

ژماره‌یه‌ك خه‌ڵاتی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه‌
کوردستان TV
100%

فیلمی تۆرن یه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌م و فیلمه‌ سینه‌ماییه‌ درێژه‌كانی سینه‌ماكاری كورد " نەوزاد شێخانی  " كه‌ باس لە مێژووی ئێزدییەكان و ئەو جینۆسایدانەی بەسەریاندا هاتووە دەكات .

تۆماركردنی ئه‌م فیلمە ماوەی چوار ساڵی خایاندووه‌ و ژمارەیەكی زۆر ئەكتەری بە توانا و كادیری هونەری لە وڵاتانی جۆرجیا و عێراق وەك تیمی كارەكە بەشدار بوون ، تۆرن لە ساڵی 2018  بەرهەم هاتووە و بڵاو كراوەتەوە و ، هەر لەو ساڵەش چەند خەڵاتی جیهانیی به‌ده‌ستهێناوه‌ .

ئه‌م فیلمه‌ سینەماییە درێژە لە بەرهەمهێنان و دەرهێنانی سینەماكاری كورد " نەوزاد شێخانی" یە و باس لە مێژووی ئێزدییەكان و ئەوجینۆسایدانەی بە سەریاندا هاتووە دەكات،  كاری وێنەگرتنی دیمەنەكانی لە تبلیسی پایتەختی جۆرجیا و شاری باتۆمی و پەرستگای لالش لە هەرێمی كوردستان بۆ كراوە .

تا ئێستا " تۆرن "  كراوە لە چەندین فێستیڤاڵی جیهانی نمایشكراوه‌ و ژماره‌یه‌ك خه‌لاتی جیهانیشی به‌ده‌ستهێناوه‌ ، لە دواین بەشداریی خۆیدا خەڵاتی (ڕێوی زێرین)ـی وەرگرت، لە فێستیڤاڵی كەلكەتا لە وڵاتی هندستان، وەك (باشترین فیلم) لە بارەی (ئایین) لە ساڵی 2019 ، بەدەستهێنانی خەڵاتی مەدالیای (برۆنز) لە پێشبڕكێی خەڵاتەكانی مۆسیقای جیهانی لە كالیفۆرنیا. بە دەستهێنانی خەڵاتی (داهێنانی سینەمایی) وەك باشترین فیلم، لە ئیندی فێست فیلم فێستیڤاڵ لە پێشبركێی خەڵاتەكانی فێستیڤاڵی فیلمە سەربەخۆیەكان لە سانتیاگۆ لە ولایەتی كالیفۆرنیا له‌گه‌ل چه‌ندین خه‌ڵاتی دیكه‌ی جیهانی .

جێی باسه‌ ، نەوزاد شێخانی هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەڵمانی و عێراقییە، دەرچووی كۆلێژی ئەندازیاری بەشی مەدەنی یە، لە زانكۆی سەلاحەدین لە هەولێر. ئێستا لە شاری (كۆڵن)ـی ئەڵمانیا دادەنیشێت ، " سیمفۆنیای شەنگال و پێشمەرگە " یەكێكه‌ لە بەرهەمەكانی ئەو دەرهێنەرە كوردە ، هەوڵی زۆری داوە لە ڕێگای كارە هونەریەكانی خەم و ئازارەكانی میللەتەكەی بە جیهان نیشان بدات .

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.