Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 04:16

لیژنەیەک بۆ سۆراغى کوردانى ئێزیدى دەچێتە رۆژئاوای کوردستان

دوێنێش 21 كوردی دیكەی ئێزدی ڕزگار كران
کوردستان TV
100%

21 كوردی دیكەی ئێزدی ڕزگار كران و بەوەش ژمارەی ڕزگاربووانی كوردانی ئێزدی لە دەست داعش، گەیشتە 3 هەزار و 422 كەس، بۆ ڕزگاركردنی كەسانی دیكەش، لیژنەیەك لە هەرێمی كوردستانەوە دەچێتە رۆژئاوای كوردستان و باغۆز، بۆ ئەوەی سۆراغی ئەوانی دیكە بزانێت و ڕزگاریان بكات.

حوسێن كورۆ قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی رفێندراون، كە سەر بە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی  رایگەیاند" دوێنێ 21 كوردی دیكەی ئێزدی لە دەست داعش ڕزگار كران و بە كەسوكاری خۆیان شاد بوونەوە، ئەوەش بۆ چەندەمین جارە كە كوردانی ئێزدی كە لە ژن و منداڵ پێك هاتبوون لە رۆژئاوای كوردستان ڕزگار دەكرێن و ڕادەستی خێزانەكانیان دەكرێنەوە، كە تا ئێستا زیاتر لە 70 كەس لە رۆژئاوای كوردستان لە دەست داعش ڕزگار كراون و بە كەسوكاری خۆیان شاد بوونەتەوە، ئەو كەسانەش هەموو لە كاتی دەستپێكردنی شەڕی ڕزگاركردنی باغۆز ڕزگار كراون، لەسەر فەرمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، تا یەك كەس لە دەست داعش و لە هەر شوێنێك مابێت، هەوڵەكانی ئێمە بەردەوام دەبن بۆ ڕزگاركردنی ئەو كەسانە".

قائیدی دەشڵێت" لیژنەیەك پێك هاتووە و دەچێتە رۆژئاوای كوردستان و باغۆز و سەردانی هەموو كەمپەكان دەكات، بۆ ئەوەی سۆراغی ئەو كەسانە بزانین كە تا ئێستا لە دەست داعش ڕزگار نەكراون".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.