ئەمڕۆ سێ شه‌ممه ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆ بووەوە و تێیدا بڕیار درا کە جگە لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەم جارە پڕۆژەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران ئاراستەی پەرلەمانیش بکرێت بۆ ئەوەی بەیاسایی بکرێت و لە ڕێگەی یاساوە پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران بگەڕێندرێتەوە.
عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئێمە دەمانەوێت حکوومەت وەکو ھەنگاوی یەکەم ئەو قەرزانەی وەکو پشینەکانی خانووبەرە و ھاوسەرگیری و کشتوکاڵ و قەرزی بچووک کە لای ھاووڵاتیانە لە مووچەیان نەبڕێت و لە پاشەکەوتی مووچەیان ببڕێت و دوای ئەوە ئەگەر ھاووڵاتییان پارەیان لای حکوومەت ما بیانداتەوە ئەگەر کەمیش بوو لە مووچەیان ببڕێت و ئەوانەی قەرزیان لەسەر نییە حکوومەت مانگانە برێک پارەیان بداتەوە.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر گوتیشی: ئه‌م پرۆژه‌یه پرۆژه‌یه‌كی گرنگه بۆیه داواكارین له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری میكانزمێك دروست بكات ئه‌م میكانزمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و سێكته‌ره خزمه‌تگوزارییه‌كان ئه‌م بۆرده ئێمه‌ش هاوكاریان ده‌بین بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی هاووڵاتیان كه لای حكوومه‌ته.
عەلی ڕەشید گوتیشی: بەپێی پڕۆژەکە ھەموو قەرزەکانی حکوومەت لەسەر ھاووڵاتیان دەگرێتەوە جا ھەر جۆرە قەرزێک بێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر گوتی: تاوه‌كو ئێستا 33 مووچه پاشه‌كه‌وتی لێكراوه، و حه‌وت مووچه‌ش به گشتی نه‌دراوه.
گوتی: له پرۆژه‌كه‌ی ئێمه داوامان كردووه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت پاره‌ی هاته ده‌ست به‌شێوه‌ی مانگانه به رێژه‌یه‌ك بداته‌وه فه‌رمانبه‌رانی خۆی له‌گه‌ڵ مووچه‌ی مانگانه، هه‌ر فه‌رمانبه‌ره‌و رێژه‌یه‌كی بۆ دابندرێت به‌پێی مووچه‌كه‌ی، بۆیه ئه‌م پرۆژه‌یه، پرۆژه‌یه‌كی گشتگیره به‌دڵنیایه‌وه فه‌رمانبه‌ران سوودی لێوه‌رده‌گرن.
داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.