Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 03:46

زانکۆی سەلاحەدین، بڕوانامەی دکتۆرای فەخری ده‌به‌خشێته‌ "کۆچەر بیرکار"

بیركار له‌ ساڵی 2018 خەڵاتی جیهانیی فیلدزی بیركاریی پێبەخشرا
کوردستان TV
100%

زانكۆی سەلاحەدین، بڕوانامەی دكتۆرای فەخری بە زانای كورد، دكتۆر "كۆچەر بیركار" دەبەخشێت، كە میداڵیای فیڵدزی جیهانیی لە بواری ماتماتیكدا وەرگرتووە.

زانكۆی سەلاحەدین لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە كۆپییەكی دەست ماڵپەڕی كوردستان تیڤی كەوتووە، ڕایگەیاند" دوای نیوەڕۆی سبەی چوارشەممە، لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدۆڵڵا، لە شاری هەولێر، زانكۆی سەلاحەدین لە ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێناندا بڕوانامەی دكتۆرای فەخری بە زانای  كورد دكتۆر "كۆچەر بیركار" دەبەخشێت، كە میدالیای فیڵدزی جیهانیی لە بواری ماتماتیكدا وەرگرتووە."

كۆچەر بیركار ساڵی 1979 لە گوندی نێ، سەربە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە و نزیكەی 19 ساڵ لەمەوبەر وەك پەنابەر ڕووی كردووەتە بەریتانیا و توانیویەتی ببێتە مامۆستا لە زانكۆی كامبریج. دواتر له‌ ساڵی 2018 خەڵاتی جیهانیی فیلدزی بیركاریی پێ بەخشرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.