عه‌مره‌كارێكی كورد، به ناوی "حاجی شه‌هاب ئه‌حمه‌د"، كه خه‌ڵكی هه‌ولێره، له شاری مه‌دینه‌ی سعوودیه كۆچی دوایی كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و عه‌مره‌كاره، سه‌ردانی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری له شاری مه‌دینه كردووه، له‌وێ كۆچی دوایی كردووه و ته‌رمه‌كه‌یشی له گۆڕستانی به‌قیع به خاك سپێردراوه.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" ئەمڕۆ عەمرەكارێكی كورد، بەناوی "حاجی شەهاب ئەحمەد"، كه خەڵكی هەولێره، لە شاری مەدینە كۆچی دوایی كرد.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە، كه ئەو هاوڵاتییە، بە مەبەستی عەمرەكردن سەردانی سعوودیەی كردووە و دواتریش بۆ سەردانیكردنی مزگەوتی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) چووەتە شاری مەدینە و لەوێ كۆچی دوایی كردووە، دواتر تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی بەقیع بە خاك سپێردراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.