دواى ئهوهى بەلەمێک لەناو ئاوی ڕووباری دیجلە لە مووسڵ ژێرئاوکەوت و بههۆیهوه زیاتر له 100 كهس گیانیان لهدهستدا، دواتر حكومهتى ههرێمى كوردستان ههموو هاوكارییهكى بۆ لێقهوامان نیشانداو دەزگای خێرخوازیی بارزانیش هاوکاریی لێقەوماوانی ئەو ڕووداوەى كردو فەرماندەی ئۆپهراسیۆنەکانی نەینەواش هەڵوێستەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا، مووسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ نەجم جبووری، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا تیشکیان خستە سەر ڕووداوەکە و تێیدا نەجم جبووری، گوتی" ئەم بە دەنگەوەهاتنەوەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی جێگەی ئومێدی ئێمە بوو، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەم جۆرە هەڵوێستانەی هەیە و هەموو کات باوەشی کراوە بووە بۆ ئاوارەکان و پێشتر ئەمەی سەلماندووە و ئێمەش پەیوەندیی باشمان لەگەڵ کوردستان هەیە و ئەم هەڵوێستەیان بەرز دەنرخێنین.
گوتیشی" ئێمە هەرگیز ئەوەمان لەبیر ناچێت کە بە بۆنەی ئەم کارەساتەوە، لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە سەرجەم بۆنە و ئاهەگهنگەکانی جەژنی نەورۆزیان ڕاگرت، کە ئامانجیان هاوخەمی دەربڕین بووە لەگەڵ خەڵکی مووسڵ.
جبووری لەبارەی دوایین ئاماری قوربانیەیان گوتی" هەتا ئێستا نزیکەی 100 تەرم دۆزراونەتەوە، بەڵام هەندێکیان لەناو ئاو نەدۆزراونەتەوە و وەک ئامار ئەژمار نەکراون و بەتەوەوای نازانرێت ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەر بەلەمەکە بوون چەند کەس بوون، بەڵام زانیارییەکانی پۆلیس و پزیشکی دادوەری دەڵێن 65 کەس بێسەروشوێنن.
سەبارەت بە لێکۆڵینەوەی ڕووداوەکەش گوتی: "هەموو بەڵگە و داتاکان کۆ دەکەینەوە و بەڵگەکان لەلای پۆلیسن و ئەوانیش ڕاپۆرتی خۆیان هەیە و هەموو ئەمانە کۆ دەکرێنەوە دواتر بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەندێ کەسیش دەرچووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.