ئەمڕۆ سێشەممە لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڕێکی زۆری خوێ لەگەڵ شیرینی قەنادی بەهۆکاری نەبوونی بەروار لەسەر خواردەمەنییەکان، گەڕێندرایەوە ئێران، لێپرسراوی کۆمەڵگای مەرزی حاجی ئۆمەرانیش ڕەتی دەکاتەوە هیچ تانکەرێکی پڕ لە جگەر لە سنوورەکەیان دەستی بەسەردا گیرابێت.
مەسعود ئەحمەد باتێلی، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند ئەمڕۆ لەلایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا دەستگیرا بەسەر 28 تەن و 800 کیلۆگرام خوێی جۆری ( گرمسارد کیسی گەورە ) و دوای پشکنین دەرچوو کە بەرواری لەسەر نییە، بۆیە گەڕێندرایەوە ئێران.
گووتیشی: هەر ئەمڕۆ ههڵساین به گهڕانهوهی یەک بارهەڵگر بە بڕی 9 تەن و 180 کیلۆگرام لە کێکی قەنادی معینی پور ٬ لە لایەن لێژنەی هۆبەی نمونەی خۆراک پشکنینی بۆ کرا، بەڵام لە پشکنیندا دەرنەچوو، بەهەمان هۆکاری پێشتر ئەویشمان گەڕاندەوە ئێران، ئەمەش بە ئامانجی سەلامەتی هاووڵاتیانمان.
سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی تانکەرێکی پڕ لە جگەری قەدەغەکراوی هەڵگری ئەنفلۆنزای باڵندەش کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بۆتەوە، ناوبراو ڕەتی کردەوە هیچ حاڵەتێکی لەم جۆرە لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕوویدابێت.
پ..كهریم سمكۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.