بەهۆی كاریگەری پاڵەپەستۆی نزمی هەردوو دەریای سوور و دەریای سپی ناوەڕاست و بارینی باران لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان مەترسی دروست بوونی لافاو هەیە.
تادێت ئاوی زێی بچووك زۆرتر بەرزدەبێتەوە و لەپردی دەربەندی ڕانیە نزیكتر دەبێتەوە و ئاوی زێی بچووك تا دێت زۆر دەبێت و بە تەواوی لە پردی دەربەندی ڕانیە نزیك بووەتەوە.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن مەترسی لەسەر هەرەسهێنانی ئەملاوئەولای پردەكە هەیە بەهۆی زۆربوونی فشاری ئاوەكە لەسەری و ئەمڕۆ بەشێكی لایەكی پردەكە ڕووخاوە.
هۆتۆچۆش هۆشداری به شوفێران ده‌دات له كاتی شوفێریدا خێرایی لێخورین كه‌م بكه‌نه‌وه، با تووشی رووداوی هاتووچو نه‌بن بۆ سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌م بارانبارانه‌ی رۆژانی رابردوو ناوچه‌كانمانی گرتۆته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم هاتووه، کۆی گشتی ڕێژەی بارانبارین لە سەر ئاستی پارێزگاکان، پارێزگای سلێمانی زۆرترین ڕێژەی بارانباراینی هەبووە بەبڕی 976.1 ملیمەتر و کەمترین ڕێژەش لە پارێزگای کەرکوك بووە بڕی 389.6 ملیمەتربووە.
داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.