لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی ئاسایی ئەنجامدا و سەرۆكی لیژنەكەیش ڕایگەیاند، دەیانەوێ دڵنیایی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان لە بەغدا وەربگرن.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 26/3/2019، لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگر‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رنامه‌ی كار‌و نه‌خشه ڕێگه‌ی وه‌رزی یاسادانانی به‌هاره له‌خولی پێنجه‌م تاووتوێ كرا‌و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه هه‌رچی زووه پێویسته پڕۆژه‌ی چاكسازی ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی هاووڵاتییان په‌سه‌ند بكرێت.
به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به باسكردن له مووچه‌و به‌رده‌وامیدان به دابه‌شكردنی مووچه به‌بێ پاشه‌كه‌وت بۆ فه‌رمانبه‌ران و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ قۆناغی پاشه‌كه‌وت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌رچاو ڕوونیی دایه ئه‌ندامانی لیژنه‌ی داریی بۆ به‌شداریكردنی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه له‌خولێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تیدا.
د.رێواز فایەق سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، لیژنەكەیان بانگێشتی ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات بۆ ئەوەی دڵنیایی وەربگرن لەسەر ناردنی بودجە و بەردەوامی ناردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە.
داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.