جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تێكه‌ڵی ململانێ سیاسییه‌كان ناكرێت.
د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له بودجه‌ی 2019 په‌سه‌ندكراوه و ده‌نگۆی بڕینی راست نییه و هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ش ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تێكه‌ڵی ململانێكان ناكرێت.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌وتیش ره‌وانه نه‌كات كێشه نابێت و ته‌نها به‌قه‌د پاره‌ی نه‌وته‌كه له بوودجه گشتییه‌كه ده‌بڕێت، به‌ڵام باقی پاره‌كه ده‌نێردرێت و ده‌درێته شایسته‌ی دارایی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران.
داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.