له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، نەشتەرگەری جوانکاری وڕێککاری بۆ پەنجە گەورەی دەستی ڕاستی منداڵێک لە هۆڵی نەشەرگەری نەخۆشخانەی ئاشتی له‌سۆران کە بەهۆی یاری ئاگرینەوە نزیکەی تەواو پەنجەکەی لێ ببویەوە ئه‌نجامدرا
ته‌ندروستى هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت ئەم نەشتەرگەرییە لەڵایەن ستافێكى پزیشكى به‌سه‌ركه‌وتوویی له‌نه‌خۆشخانه‌كه ئه‌نجامدرا
راشیده‌گه‌یه‌نن دوای ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه له‌ئێستادا باری ته‌ندروستى منداڵه‌كه ڕووله‌باش بوونه
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.