Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 00:34

جیم جێفری: ئه‌مه‌ریکا شوێنی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی نازانێت

جه‌نگ له‌ دژی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
100%

نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سوریا رایده‌گه‌ێنێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ هیچ شوێنێكی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ماوه‌، به‌ڵام جه‌نگ دژی داعش ته‌واو نه‌بووه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ده‌نگی ئه‌مریكا كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، جیم جێفری، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سوریا رایگه‌یاندووه‌: ئه‌مه‌ریكا شوێنی ڕابه‌ری ڕێكخراوی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی نازانێت.

ئه‌و نوێنه‌ره‌ی ئه‌مریكا گوتیشی:  شكستهاتنی ڕێكخراوی داعش له‌ ده‌ستپێكی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ كۆتا شوێنیدا له‌ سوریا ڕۆژێكی مه‌زن بوو.

هه‌روه‌ها گوتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ هیچ شوێنێكی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ماوه‌، به‌ڵام جه‌نگ دژی داعش ته‌واو نه‌بووه‌ .

جێفری ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ شه‌ڕ دژی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له‌ سوریادا ده‌مێننه‌وه‌ .

داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.