بەهۆی كاریگەری پاڵەپەستۆی نزمی هەردوو دەریای سوور و دەریای سپی ناوەڕاست و بارینی باران لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان مەترسی دروست بوونی لافاو هەیە.
لهم بارهیهوه داوا لە دانیشتوانی تەق تەق و ناحیەی ئاشتی دهكرێت کە ماڵەکانیان دەکەوێتە حەرەمی زێی بچووک، شوێنەکانیان جێبهێڵن بۆ ئەوەی دووربن لە ئەگەری روودانی کارەساتی نەخوازراو.
بەرێوبەری ناحیەی تەقتەق هۆشداریدا بەو هاووڵاتی و كاسبكارانەی كە دەكەونە سەر ڕێڕەوی زێی بچوك، كە دوور بكەونەوە لەو شوێنانە، چونكە مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە.
بەڕێوبەری ناحیەی تەقتەق و ئاشتی ئاماژهی بهوهش كرد، ئەو ئاگادارییە بۆ ترساندن نییە بۆ هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە بەنداوی دوکان زیاتر لە یەک مەتر و نیوی ماوە بۆ پڕبوون، بەڵکو تەنها دەیانەوێت هاووڵاتیان بە دووربن لە ئەگەری هەر رووداوێکی نەخوازراو قوربانی لێنهكهوێتهوه
داڕشتنهوهی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.