Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 09:07

پێشبینی ده‌کرێت تا (4/20) بەندای دوکان پڕئاو بێت و سەرڕێژ بکات

بەنداوی دوکان لە ئاستێکی هونەریی باشدایە
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ئاشکرای کرد؛ ئەگەر باران بارین بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت ئەوا دوای زیاتر لە (30) ساڵ، بەنداوەکە پڕدەبێت و سەرڕێژ دەکات.

ئەندازیاری محەمەد تاھیر بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان راگەیاند: دوو مەتر ماوە بۆ ئەوەی بەنداوی دوکان سەر رێژ بکات و ئێستا لە یەک چرکەدا 579 م3 ئاو دەڕژێتە ناو بەنداوی دوکان.

بەپێی زانیارییەکانی كه‌شناسی هه‌رێم، لە 24 كاتژمێری رابردوو 24 ملم باران لە دوکان باریوە و ئاستی بارینی ئەمساڵ گەیشتۆتە 795 ملم

گوتیشی : بەنداوەکە حەوت ملیار مەتر سێجا ئاو گلدەداتەوە و لە ئێستادا (6.4) ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدایە و تەنها (600) ملیۆن مەتر سێجای ماوە بۆ پڕبون و بە ستونییش کەمتر لە دوو مەتری ماوە پڕبێت.

ئاماژەی بەوەکرد؛ بەنداوی دوکان لە ئاستێکی هونەریی باشدایە و هیچ کێشەیەکی نییە، لەم شەپۆلەی کۆتاییدا تائێستا (24) ملیمەتر باران باریوە و تەنها (10) سانتیمەتر ئاستی ئاوی دوکان بەرزبوەتەوە، ئەگەر بەمشێوەیە باران بارین بەردەوام بێت پێشبینی دەکەن تا (4/20) بەنداوەکە پڕئاوبێت و سەرڕێژ بکات.

ده‌شڵێت: لە حاڵەتی پڕبوونی به‌نداوه‌كه‌ و بۆ پاراستنی ناچارنی یەک لەسەر سێی ئاوە به‌ربده‌ینه‌وه‌، هه‌روه‌ها  هۆشداریشمان داوه‌ته‌وه‌ ئەو ناوچانەی دەکەنە سەر رێڕەوی زێی بچوک تا بەنداوی دبس.
 
گوتیشی: ئه‌گه‌ر له‌ڕووی ئاستی ده‌ریاشه‌وه‌ به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ ساڵی پار هه‌شت مه‌تر ئاو به‌رزتره‌.

داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.