Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 08:47

جوتیارانی کورد لە خانەقین داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وییه‌کانیان ده‌که‌ن

له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی هاورده‌ داگیركراوه‌
کوردستان TV
#7
100%


دژی تازە نەکردنەوەی گرێبەستەکانیان، دەیان جوتیاری كورد له‌ خانەقین گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.

لەقەزای خانەقین جوتیارانی كورد، داوای گێڕانەوەی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانیان ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها داواكارن بڕیاری رژێمی بەعسی ڕووخاو هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه‌ كه‌ بەهۆیانەوە دەست بەسەر زەوییە كشتوكاڵیەكاندا گیراوە، داواكارن ئه‌و زەویە داگیركراوەكانیان بۆ بگەرێنرێتەوە كە لەلایەن عەرەبی هاوردەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ی ئاداری 2019  دەیان جوتیاری كوردی خانەقین لەبەردەم قائیمقامیەتی خانه‌قین گردبوونەوەو داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی رژێمی بەعسی ڕووخاو و گێڕانەوەی زەوییە داگیركراوەكانیان كرد كە لەساڵی 1975 دوە لەلایەن بەعسەوە دەستیان بەسەردا گیراوەو كراوە بەناوی عەرەبە هاوردەكان.

خۆپیشاندەران لەرێگەی یاداشتێكەوە داواكارییەكەیان، ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە، كە تێیدا داوای گێڕانەوەی مافەكانیان كرد. ئاماژەیان بەوەشدا لەساڵی 2003 وە ئەو دۆسێیەیان بەبێ چارەسەر ماوەتەوە.

ده‌شڵێن: پاش چەندین جار لە ئاگاداركردنەوەی نوێنەرانی كورد لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە و ئەنجوومەنی نوێنەران، گەیشتینە ئەو بڕوایەی خۆمان خۆپیشاندانێكی هێمنانە ساز بكەین.

جوتیارێك له‌ خۆپیشانده‌ران رایگه‌یاندووه‌: ئه‌و عەرەبە هاوردەكان پشتیان بە تاپۆی رژێمی بەعس بەستووە، ئێمە تاپۆی پێش دەسەڵات گرتنەدەستی بەعسمان هەیە.

لەلایەن خۆشییەوە، قائیمقامی خانەقین یاداشتی خۆپیشاندەرانی وەرگرتوو، بەڵێنیشی پێدان داواكارییەكەیان بگەیەنێتە هەرسێ سەرۆكایەتی كۆمارو سەرۆك وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، تا كاری جددی لەسەر بكەن.

داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.