Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:56

به‌ڤیدیۆ..دانپیادانانی تۆمەتبارانی دۆسیەی دزینی پارەکەی نەخۆشخانەی شار

تائێستا تۆمەتبارێك بەناوی (ش) دەستگیرنەكراوە
کوردستان TV
#7
100%

تۆمەتبارانی دۆسیەی دزینی پارەكەی نەخۆشخانەی شار چۆنیەتی ئەنجامدانی تاوانەكە دەگێڕنەوە.

دوای نزیكەی دووهەفتە لەدەستگیركردنی تۆمەتبارانی دۆسیەی دزینی پارەكەی نەخۆشخانەی شار لەگرتەیەكی ڤیدیۆیی كە پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە تۆمەتباران چۆنیەتی ئەنجامدانی تاوانەكە دەگێڕنەوە، ئاسایش پارەكە بگەڕێننەوە بۆ نەخۆشخانەكە، تۆمەتباران دانیان بەتاوانەكەیاندا.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و دژە تیرۆر توانییان لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا ئەو تۆمەتبارانە دەستگیربكەن كە پارەكەی نەخۆشخانەی شاریان دزی و پارەكەش بگەڕێننەوە بۆ نەخۆشخانەكە، تۆمەتباران دانیان بەتاوانەكەیاندا ناو چیرۆكی چۆنیەتی تاوانەكە دەگێڕینەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەروەها تائێستا تۆمەتبارێكی تری تاوانەكە بەناوی (ش) دەستگیرنەكراوەو هێزەكانی پۆلیس بەردەوامن لەبەدواداچوونەكانیان بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەو رادەستكردنی بەدادگا.

داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.