Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:37

رێدار سابیر پێنجه‌م به‌رهه‌می شیعری خۆی بڵاوده‌کاته‌وه‌

49 ده‌قه‌ شیعر له‌ خۆ ده‌گرێت
کوردستان TV
100%


دوای ١٣ ساڵ بێدەنگی لەبڵاوکردنەوەی کتێبی شیعری ، شاعیری ناسراوی كورد " رێدار سابیر " كتێبێكی شیعری له‌ ژێر ناوی " ئاسمانی دڵێکی سپی " به‌ چاپگه‌یاند .

ئاسمانی دڵێکی سپی  49 ده‌قه‌ شیعر له‌ خۆ ده‌گرێت ویه‌كێكه‌  لە بڵاوکراوەکانی بەرێوەبەرایەتی چالاکی وێژەیی هەولێر، لە دوو توێی (١١٩) لاپەرەیی بەتیراژی ٥٠٠ دانە  .

 له‌م كتێبه‌ شیعرییه‌دا سەرەتایەکی بێکۆتایی ئەدەبی و شیعری بەدی دەکەین، لەقەڵەم و نوسین و بیرکردنەوەی رێدار سابیر، چونکە دوای ١٣ ساڵ بێدەنگی لەبڵاوکردنەوەی کتێبی شیعری، ئەمجارەیان بە دڵێکی سپی و فەرهەنگێکی پڕ و زمانێکی ئەوینداری جوان و هەمدیس عەشقێکی خاوەن هەڵوێست، ئەم بەرهەمە جوانەی پێشکەش به‌ شیعر دۆستان دةكات .

ئای خودایە ... چەند تەنیام 
جگە لە عەشق کەس ناناسم
جگە لە عەشق کەس نامناسێ
جگە لە عەشق کەس هاورێم نیە
چەند غەریبم

لەم کۆپلە شیعرەدا شاعیر چیرۆکی واقیعی ژیانی خۆییمان نیشان دەدات، ژیانێک تەنها و تەنها، غەریبی سەرتاپای ژیانی داگیرکردوە، بۆیە جگە لەعەشق کەس ناناسێت ! 

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.