Erbil 23°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:04

مەسرور بارزانی: مانەوەی کێشە سەرەکییەکان بەبێ چارەسەر، رێگە بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش خۆش دەکات

لەو شوێنانەی تایفەگەریی تێدا زاڵە
کوردستان TV
#7
100%


راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ دووباره‌ سەرهەڵدانەوەی داعش هۆشداریی دەدات، دووپاتیدەکاتەوە، ئەگەر حکوومەتەکانی ناوچەکە، کێشە سەرەکییەکان چارەسەر نەکەن، ئەوا داعش جارێکی دیکە سەرهەڵدەداتەوە.


مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی گاردیانی بریتانی روونیکردووەتەوە، کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش، ئامانجی سەرەکی شەڕەکە بوو، قوربانییەکی زۆریش لەم شەڕەدا درا، دەرەنجامەکانی شەڕەکەش لە عێراق و سووریا بەرچاون.

ھەروەھا راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "مانەوەی کێشە سیاسی و ئابوورییە سەرەکییەکانیش بەبێ چارەسەر، رێگە بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش خۆش دەکات".

ھەروەھا مەسرور بارزانی، لە لێدوانەکەدا بۆ ڕۆژنامەی گاردیان ووتی، داعش بریتی نییە لە بوونی هێزی چەکداری یان رووبەرێکی جوگرافی، بەڵکوو داعش ئایدیۆلۆژیایەکی تایبەتە و رێکخراوەکە توانیویەتی خۆی لەگەڵ شکستەکان رابهێنێت و لەو شوێنانەی تایفەگەریی تێدا زاڵە، دەستی بە هێرشی چەکداری کردووەتەوە.

راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش، دەشڵێت: "لە پارێزگاکانی باکووری عێراق لەو شوێنانەی لە دەستی داعش ئازاد کراون، شانە نووستووەکانی داعش بە تاکتیکی نوێ جارێکی دیکە سەریان هەڵداوەتەوە، بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوكێ لە نێو خەڵکی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.