ماوه‌یه‌كه هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ (وه‌لی دۆسكی) باری ته‌ندروستی ناجیگیر بوو، دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریش ئێستا هونه‌رمه‌ندی ناوبراو ته‌ندروستی زۆر باشه ، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌كو ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی له ماڵه‌وه سه‌ردانمان كرد.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی هونه‌رمه‌ند وه‌لی دۆسكی گوتی: نه‌خۆشییه‌كه‌م سه‌خت بوو، دوای ئه‌نجام دانی نه‌شته‌رگه‌ری، سوپاس بۆ خوا ئێستا باری ته‌ندروستیم زۆر باشه.
هه‌روه‌ها گوتی: سوپاسی هه‌موو لایه‌ن و كه‌سانه ده‌كه‌م كه پێش نه‌شته‌رگه‌ری و دوای نه‌شته‌رگه‌ری له ته‌ندروستی منیان پرسی، زۆر سوپاسی كوردستان تیڤی و ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ده‌كه‌م ، كه به به‌رده‌وامی له هه‌واڵی منتان پرسیوه‌و سوپاس بۆ هاتنی ئێوه‌ش.
شایانی باسه هونه‌رمه‌ند وه‌لی حسن علی علی ناسراو به (وه‌لی دۆسكی) له ساڵی 1957 له ده‌ڤه‌ری مێرگهسۆرله دایك بووه یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌توانی به هونه‌ری گۆرانی گووتن له‌رێگه‌ی ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی، حهیامێكهخۆی به جه‌ماوه‌ری كوردستان ئاشنا كردوه له هه‌مان كاتدا به‌هۆی ئاوازی ره‌سنی كوردی و هه‌ڵبژاردنی ، تێكسته نه‌مره‌كان پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی له نێو كاروانی گۆرانی كوردی هه‌یه.
ئا/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.