Erbil 12°C سێشەممە 05 تشرینی دووەم 07:20

تیمه‌کانی فریاگوزاری له‌ هه‌ولێر و دهۆکه‌وه‌ به‌ره‌و مووسڵ ره‌وانه‌کران

به‌هۆى نقوومبوونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له‌ مووسڵ زیاتر له‌ 50 كه‌س خنكان
کوردستان TV
100%

به‌هۆی رووداوی نقوومبوونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له‌ مووسڵ و خنكانی زیاتر له‌ 50 كه‌س، تیمه‌كانی فریاگوزاری له‌ هه‌ولێر و دهۆكه‌وه‌ به‌ره‌و مووسڵ ره‌وانه‌كران.

به‌هۆی نقوومبوونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له‌ ناوچه‌ی "غابات"ی مووسڵ، زیاتر له‌ 50 كه‌س خنكان و تا ئێستاش ته‌رمی نزیكه‌ی 35 كه‌س له‌ رووبار ده‌رهێنراون.

دكتۆر سامان به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندرووستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تیمەکانی فریاکەوتن و ژمارەیەکی زۆری ئامبوڵانس بۆ بەهاناوەچوونی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ به‌ڕێكه‌وتوون و نەخۆشخانەکانی هەولێریش لە ئامادەباشیدان.

زوهێر ئه‌عره‌جی، قائیمقامی مووسڵ به‌ كوردستان 24ی راگه‌یاند، به‌له‌مه‌كه‌ زیاتر له‌ 100 كه‌س هه‌ڵگرتبوو و له‌ ناوه‌ڕاستی رووباره‌كه‌ نقوومبووه‌.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئێستا تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان و به‌رگری شارستانی بۆ گه‌ڕان و پشكنین له‌ شوێنه‌كه‌ن و گه‌ڕان به‌دوای بێسه‌روشوێنبووه‌كاندا به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.