نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی که‌سوکاری قوربانیانی ڕووداوی ئه‌مڕۆی ژێرئاوکه‌وتنی به‌له‌مێکی گه‌شتیاری له مووسڵ کرد، هه‌موو هاوکاری و پشتیوانییه‌کی داموده‌زگاکانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی بۆ لێقه‌وماوان نیشان دا.
لە پەیامەكەی سه‌رۆک وه‌زیراندا هاتووە "ئه‌وپه‌ڕی هاوده‌ردی و هاوخه‌میی قووڵی خۆمان بۆ خانه‌واده و که‌سوکاری قوربانیانی ڕووداوی ناخهه‌ژێنی ئه‌مڕۆی ژێرئاوکه‌وتنی به‌له‌مێکی گه‌شتیاری له ڕووباری دیجله‌دا له مووسڵ ده‌رده‌بڕ‌ین. پرسه و سه‌ره‌خۆشییان لێده‌که‌ین و له‌م کاته سه‌خت و به‌ئازاره‌دا له‌گه‌ڵیانین. خوای گه‌وره دڵنه‌وایی و ئارامییان پێ ببه‌خشێت و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ ڕزگاربووان ده‌خوازین. هیوادارین ڕووداوی دڵته‌زێنی وا دووباره قه‌ت نه‌بنه‌وه".
دەقی پەیامی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئه‌وپه‌ڕی هاوده‌ردی و هاوخه‌میی قووڵی خۆمان بۆ خانه‌واده و که‌سوکاری قوربانیانی ڕووداوی ناخهه‌ژێنی ئه‌مڕۆی ژێرئاوکه‌وتنی به‌له‌مێکی گه‌شتیاری له ڕووباری دیجله‌دا له مووسڵ ده‌رده‌بڕ‌ین.
پرسه و سه‌ره‌خۆشییان لێده‌که‌ین و له‌م کاته سه‌خت و به‌ئازاره‌دا له‌گه‌ڵیانین. خوای گه‌وره دڵنه‌وایی و ئارامییان پێ ببه‌خشێت و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ ڕزگاربووان ده‌خوازین. هیوادارین ڕووداوی دڵته‌زێنی وا دووباره قه‌ت نه‌بنه‌وه.
هه‌ر له ساتی یه‌که‌می ڕووداوه‌که‌وه له نزیکه‌وه چاودێریی دۆخه‌که و پێشهاته‌کان ده‌که‌ین، هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاراسته‌کراون و له ئاماده‌باشیی ته‌واودان بۆ هه‌موو پشتیوانی و هاوکارییه‌ک، نه‌خۆشخانه و به‌شه‌کانی فریاکه‌وتنیش له هه‌رێمی کوردستان له پێشوازیی لێقه‌وماواندان.
خوای گه‌وره پشتیوان و هاریکار بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان
٢١/٣/٢٠١٩
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.