زاناكانی بواری پزیشكی دهلێن ئەوانەی حەفتەیەک دوو سێ جار قارچک دەخۆن، لە پیریدا کەمتر تووشی کەم بیروهۆشی و بیرکۆڵی و بیرکزی دەبن.
مرۆڤ له تهمهنی شهست سالیدا وردەوردە بیری کز دەبێ و، بیروهۆشەکەی جارانی نامێنێت؛ بە کوردیەکەی خانەکانی مێشکی ژەنگ هەڵدێنێت؛ جا دەڵێ قارچک جۆرە ژەنگهەڵوەرێن یاخود دژە ئۆکسانێکی بێ وێنەی تێدایە و، لێ ناگەڕێ مێشک ژەنگ هەڵبێنێت و، دەیپارێزێت.
بە گوێرەی ئەو لێکۆڵینەوانەی لە سەنگاپۆردا کراوە ، ئەو کەسانەی قارچکی زیاتریان خواردبێ، پێدەچێت کەمتر مێشکیان کز ببێت.
هەڵبەت لێکۆڵەران دەڵێنپەیوەندیی ڕاستەوخۆی نێوان قارچک و کارکردی مێشکیان پێ نەسەلماوە.ئەو لێکۆڵینەوەیە لە زانکۆی نیشتمانیی سەنگاپۆردا بڵاو کراوەتەوە .
لەو لێکۆڵینەوەیەدا ماوەی شەش ساڵ، لە ٢٠١١وە هەتا ٢٠١٧، شێوەی ژیان و شێوازی خواردنی ٦٦٣ پیری ٦٩ساڵان گەورەتریان داوەتە بەر لێکۆڵینەوە.
لێکۆڵەران بۆیاندەرکەوت ئەو پیرانەی حەفتەیەک دوو جار زیاتر کوارگیان دەخوارد، لە بابەتی بیروهۆشدا، نیواونیو لەوانی دی باشتر بوون و، زووتر خەڵکیان دەناسیەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.