Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 13:50

عه‌توف کۆتایی به‌ فیلمه‌ درێژه‌که‌ی هێنا

سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ نمایش دەكرێت
کوردستان TV
100%


دوای به‌رهه‌مهێنان و ته‌واوكردنی كاره‌كانی فیلمه‌ درێژه‌كه‌ی به‌ ناوی " په‌یكه‌ری دڵ " ، دەرهێنەر و ئەكتەری دیاری سینەمای كوردی " شوان عەتوف "  له‌ ئێستا ئامادەكاری ده‌كات  بۆ نمایشكردنی لە سینەماكانی كوردستان ‌و عێراق.

سینه‌ماكار " عه‌توف " ئاشكرایده‌كات ، فیلمی " پەیكەری دڵ " یەكەمین ئەزموونی بەرهەمهێنانی فیلمی درێژیه‌تی و بەرهەمی كۆمپانیای كام پرۆدەكشن ‌و میترۆنیۆم پڕۆدەكشنە و فیلمه‌كه‌ یه‌كه‌مین فیلمى میوزیكه‌ڵى كوردییه‌‌و فیلمێكى رۆمانسى كۆمیدییه‌ ، وتیشی ئه‌م فیلمه‌ قۆناغێكی نوێ ده‌بێت له‌ مێژوی سینه‌مای كوردی، به‌هێز و تواناوه‌ كارمان بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئه‌م فیلمه‌ كردووه‌ .

په‌یكه‌ری دڵ  له‌ سیناریۆ‌و ده‌رهێنانى " شوان عه‌توف " ‌و چیرۆكى " عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵا "‌و سیناریۆى " لوقمان سوخه‌نده‌ره‌‌ " و شوان عه‌توف سیناریۆكه‌ى داڕشتوەته‌وه‌. 

جێی باسه‌ ، بەرهەمهێنانی فیلمەكەی تەواو بووە ‌و لە كۆتایی مانگی نیسان ‌و سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ لە سینەماكانی كوردستان ‌و عێراق نمایش دەكرێت ‌و پاشان فیلمەكە بۆ فێستیڤاڵە نێوخۆیی‌ و نێودەوڵەتییەكان دەنێردرێت .

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.