Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:29

له‌ ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ چاوه‌ڕوانی درامای " یوسف ناگه‌رێته‌وه‌ " بن

له‌ 15 ئه‌ڵقه‌ پێكهاتووه‌
کوردستان TV
100%

بە بەشداریی كۆمەڵێك لە هونەرمەندانی “هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، كەركوك، گەرمیان “  لەسەرەتای ئەم ساڵەوە دەستكراوە بە ئامادەكارییەكان بۆ زنجیرە درامای ( یوسف ناگەڕێتەوە ) .

چیرۆكی ئه‌م درامایه‌ لەلایەن نوسەری ناسراو " عەزیز نەسین " نووسراوە و سیناریۆی و دەرهێنانی لەلایەن هونەرمەند " لوقمان غەریب " ئەنجام دەدرێت ،  له‌ شاری سلێمانی وێنه‌گرتنی دراماكه‌ به‌رده‌وامه‌ و چه‌ندین ئه‌كته‌ری به‌ ئه‌زموونی شاره‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان تێدا كردووه‌ , وا بڕیارە لەمانگی رەمەزانی پیرۆزی ئەو ساڵ پێشكەشی بینەران بكرێت.

ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی دراماكه‌  " لوقمان غەریب " ی ده‌رهێنه‌ر ئاشكرایده‌كات ، ئەو زنجیرە درامایە ناوەرۆكەكەی بابەتێكی مرۆڤانەی لەخۆی گرتووە و لە رووی ناوەرۆك و كاری بەرهەم هێنانەوە هەنگاوێكی تازەیە ، لە هەمان كاتدا باسی ژیانی كەسێك دەكات كە هەر لەسەرەتای ژیانیەوە تووشی چەند نەهامەتیەك دەبێت، هەر لە گوندەكەی خۆیان تا دەگاتە شار هەر بەدوای راستی و دروستی ئەو ناوە دەگەڕێت كە لە دائیره‌ی  باری شارستانی بەهەڵە نووسراوە .

جێی باسه‌ ،  زنجیره‌ درامای " یوسف ناگه‌رێته‌وه‌ " له‌ 15 ئه‌ڵقه‌ پێكهاتووه‌ و تاوه‌كو ئێستا كاری وێنه‌گرتن بۆ ئه‌و درامایه‌ كۆتایی پێ نه‌هاتووه‌ .

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.