پاش دوانزه ساڵ دابران له هونه‌ر و به‌رهه‌می نوێی گۆرانی ، هونەرمەندی گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " عادل نادری " له ژێر ناوی " ئای دڵ " سێیه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی له شاری سنه بڵاوكرده‌وه .
ئەلبومی "ئای دڵ" نوێترین بەرهەمی هونه‌ری هونەرمەندی گۆرانیبێژ "عادڵ نادری"یه كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له شاری سنه بلاچوكرایه‌وه و له لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستان پێشوازیه‌كی به‌رچاو و باشی لێكرا .
ئه‌م به‌رهه‌مه تازه‌ی " نادری " لە ٨ تراک بە شێوەزارەکانی سۆرانی، کەڵهۆڕی، هەورامی و کرمانجی پێکهاتووە .
عادل نادری له شاری سنه له رۆژهه‌ڵاتی كه‌ردستان له دایك بووه و دەیان کۆپلە مۆسیقای لە کۆنسێرتە جۆراوجۆرەکانی لە ناوخۆی ئێران، هەرێمی کوردستانی عێراق و لە وڵاتانی وەک بێلارووس، هەنگاریا وقێرقیزستان پیشكه‌شكردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.