به هۆی دروستكردنی ژاوه ژاو و ئازار لە مێشکدا ، رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی هێدفۆنی بلوتوس، چونکە سەرچاوەی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و سێکسیەکانە.
ئهم رێكخراوه لە بەیاننامەیەکی بەپەلەدا کە تێیدا " 250 " زانا هۆشداریدەدەن و داوا دەکەن خەڵکی لە بەکارهێنانی هێدفۆنە بلوتوسەکان دوربکەونەوە ، لهبهر ئهوهی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە یاخود نەخۆشیە سێکسیەکان زیاد دەکات.
زانای کیمیایی " گیری فیلیپس " ئاشكرایدهكات ، دانانی ئەو جۆرە بلوتوسانە لە گوێدا، ژاوه ژاو و ئازار لە مێشکدا دروستدەکات، زیانی توندی پێدەگەیەنێت و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات ، بەهۆی ئەو شەپۆلە دەنگە بەرزانە و تیشکدانەوەی رەنگەکان هەم لە هێدفۆنەکە و هەم لە مۆبایلەکە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.