Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 10:15

هونه‌رمه‌ندێکی رۆژهه‌ڵات له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ رێزی لێده‌گیرێت

ئاوازی "بە تەنیا جێم مەهێڵن" لە شاکارەکانی ئەوە
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی ناوداری شاری سه‌قز مامۆستا " علی عابدی " به‌ هۆی دانان و ئاماده‌كردنی ئاوازی گۆرانی " به‌ ته‌نیا جێم مه‌هێلن "  له‌ ڕێ و ڕەسمی 31 ه‌مین  ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا رێزی لێده‌گیرێت .

گۆرانی " به‌ ته‌نیا جێم مه‌هێلن "  له‌ لایه‌ن گۆرانیبێژی كورد " تارا ره‌سول " بۆ قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ گوتراوه‌ ، هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن مامۆستا " ره‌فیق سابیر " دانراوه‌ و ئاوازه‌كه‌شی هونه‌رمه‌ندی كوردی رۆژهه‌ڵات مامۆستا " عه‌لی عابدی " ئاماده‌ی كردووه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ جگە لە هونەری گۆرانیبێژی، لە بواری ئاوازدانان چالاک بووە و بەرهەمی زۆر بووە و لەم نێوەدا ئاوازی گۆرانی "بە تەنیا جێم مەهێڵن" لە بارەی هەڵەبجەوە، لە شاکارەکانی ئەوە.

کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و ناوەندی پشتگیریی لە چالاکیی لاوان لە ڕێ و ڕەسمی سی و یەکەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە و لە بەرنامەیەکی تایبەتدا ڕێزی گرت لەم هونەرمەندە کوردەی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان .

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.