كۆمپانیای سامسۆنگ له هه‌وڵدایه ته‌له‌فزیۆنێكی بێ ته‌ل دروستبكات ، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م كاره‌ش كۆمپانیای ناوبراو پێویستی به ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێ ده‌بێت .
ئه‌م كۆمپانیایه له به‌كرداریكردنی ئه‌م هه‌وڵه‌ی نزیك بۆته‌وه و توانیویه‌تی ئه‌م ئامانجه بپێكێت ، ئه‌ویش به پێشكه‌شكردنی داهێنانێكی نوێ سه‌باره‌ت به‌م بواره كه له پێگه‌ی LetsGoDgital دا ئاماژه‌ی پێ كراوه ، سیستمێك به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م كاره جێبه‌جێ ده‌كات كه ناردن و وه‌رگرتنی تیشكی كارۆموگناتیسی ئاڵوگۆڕی له‌نێوان ئامێره‌كان و ڕووه‌كان پێده‌كرێت .
ئه‌م سه‌رچاوه تیشكییه جێگیره ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی گه‌یاندنی وزه له بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌وه بۆ ئامێری مه‌به‌ست، واتە ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه وزه‌ی به‌رده‌وام لەو بنكه و سه‌رچاوه وه‌رده‌گرێ و وه‌ك سه‌رچاوه‌ی كاركردنی هه‌میشه‌یی پشتی پێ ده‌به‌ستێت و به جێبه‌جێبوونی ئه‌م بیرۆكه و پاكیی داهێنانه له داهاتوودا، جیهان دەبێته خاوه‌نی ته‌له‌ڤزیۆنێك كه به‌ده‌ر بێ له هه‌موو جۆره تێل و وایەر و كێبڵێك .
له دوای دروستكردنی ئه‌م ئامێره بابه‌تێكی تری جیاواز دێته پێشه‌وه ئه‌ویش ئه‌و ئامێر و ده‌زگا و وه‌رگرانه‌ی بە وایەر به ته‌لەڤزیۆنه‌كانه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه، ئه‌مه‌ش جێگای هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه، بۆ ئەمەش ده‌كرێت هه‌مان كار بۆ ئه‌و ئامێر و ده‌زگایانه‌ش بكرێت كه بۆ ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م داهێنانه مه‌به‌ستی خۆی به‌ته‌واوی بپێكێ.
ئه‌م بیرۆكه یه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌نجاڵییه‌ی ئه‌و هه‌موو كێبڵ و وایه‌رانه دروستیان كردووه. بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی وزه ده‌توانرێت به‌كار بهێنرێت بۆ بارگاویكردنه‌وه‌ی ئامێره هۆشمه‌نده ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی تری وه‌ك مۆبایلی هۆشمه‌ند و ئامێره تابلێتییه‌كان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.