بۆ بەشدارییکردن لە ئاھەنگی نەورۆز لە شاری ھەولێر، گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " نازدار جه‌زیری " ئاماده‌كاری ده‌كات .
ئه‌م گۆرانیبێژه لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی " ئینستاگرام " له ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە کاتی پڕۆڤەکردن لەگەڵ گرووپی میوزیک گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه ، نازدار له گرته ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێت بە شێوەزاری سۆرانی و بادینی پڕۆڤە بۆ چەند گۆرانییەک ده‌كات .
بریاره به‌یانی چوار شه‌ممه 2019/3/20 ئاھەنگی نەورۆز له پاركی شانه‌ده‌ر له هه‌ولێر به‌رێوه‌بچێت ، خانمه هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " نازدار " له‌م ئاهه‌نگه‌دا ژماره‌یك گۆرانی نێو ئەلبوومە نوێیەکەی و گۆرانی فۆلکلۆری بە شێوەی ڕاستەوخۆ پێشکەشی ئامادەبوان بکات.
جێ باسه ، نازدار جه‌زیری چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و به‌ر ، به ناوی " ده تۆ وه‌ره " نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی كه له 12 تراك پێكهاتبوو بڵاوكرده‌وه و له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.