سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند، گفتوگۆ له نێوان فراكسیۆنه‌كان هه‌یه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و له ده‌ستنیشانكردنی ده‌سته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان.
ئه‌مرۆ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كان كه له سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ر‌ی لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كان پێكدێت، كۆبوونه‌وه.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ر چوار فراكسیۆنی سه‌ره‌كی په‌رله‌مان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا باسیان له چۆنیه‌تی رێككه‌وتن بۆ دابه‌شكردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان كرد.
هه‌ر له‌و باره‌وه بێگه‌ر تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ فراكسیۆنه‌كانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه رێككه‌وتین له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان و سبه‌ی كاتژمێر 10ی به‌یانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند، گفتوگۆ له نێوان فراكسیۆنه‌كان هه‌یه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و له ده‌ستنیشانكردنی ده‌سته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن له‌به‌رچاو گیراوه.
داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.