سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای شنگال رایگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر یارمه‌تی قه‌زای شنگالی داوه، به‌س خه‌ڵك له‌به‌ر ململانێ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان ناگه‌رێنه‌وه شنگال.
له به‌رنامه‌ی دیڤچوون ویه‌س نایف سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای شنگال له ستۆدیۆ كوردستان تیڤی له دهۆك، شنگال له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاگه‌ری خسته‌ڕوو، رایگه‌یاند ته‌نها جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ده‌توانێت كێشه‌ی شنگاڵ و ناوچه كوردستانیه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
شه‌رو ئاڵۆزییه‌كانی شه‌وی رابردوو كه له‌نێوان حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌شه) روویداو كه بەهۆی شەڕەکەی نێوان هێزه‌كانی سوپای عیراق و هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌شه) چوار چه‌كدار له هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل كوژراوه و یه‌ك چه‌كداری سوپای عێراق كوژراوه و دوو دیكه‌ش برینداربووه.
ویه‌س نایف سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای شنگال گوتی: دوای 3/8/2014 تاكو ئێستا دوای هێرشی چه‌كداری داعش بۆ سه‌ر قه‌زای شنگال به هه‌زارن هاووڵاتی سڤیلی كوشت له‌م رۆژه به‌دوای قه‌زای شنگال و ده‌وروبه‌ری پیلان له دوای پیلان ده‌رهه‌قی ده‌كرێت ، دانیشتوانه‌كه‌شی باجه‌كه‌ی ده‌دات.
ئێمه وه‌كو ئیداری شنگال خه‌مخۆری سه‌ره‌كین داوامان له‌لایه‌نه‌كان كردووه به‌هانای شنگال بێن، ئێمه حكوومه‌تی به‌غدا تاوانبار ده‌كه‌ین چونكه ئه‌و له پشت ئه‌و پیلانانه‌یه.
نایف گوتی: ئێستا ئیدارییه‌كی ناشه‌رعیان دامه‌زراندووه چه‌ند كه‌سێكی نا قانوونینه پێشێلی قانوون ده‌كه‌ن، په‌كه‌كه پاڵپشیتان ده‌كات، ئیداره‌یه‌كی خۆسه‌پێنه دووباره ده‌ڵێمه‌وه به پشتیوانی په‌كه‌كه له شنگال دروست كراوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای شنگال راشیگه‌یاند: ئێمه زۆر هه‌وڵمان داوه شنگال دووربخه‌ینه‌وه له زۆری میلیشیا دیارده‌ی چه‌كداری، چالاكی په‌كه‌كه له شنگال وایكردووه كه 400 هه‌زار كه‌س نه‌گه‌رێته‌وه شنگال و خاكی باب و باپیرانی .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا سه‌دا 2ی خه‌ڵكی شنگال گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ململانێیه سیاسیه‌ی كه له‌وێ دروست كراوه، ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق شنگال له كوردستان جیا بكاته‌وه كاره‌سات و ماڵوێرانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كێشه له قه‌زای شنگاڵ چاره‌سه‌ر بكرێت، نایف گوتی: ته‌نها جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ده‌توانێت كێشه‌ی شنگال و ناوچه كوردستانیه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.