Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 08:38

بەووردی چاودێری دانانی سیسته‌می غازی شل دەکرێت

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

قائیمقامیەتی سلێمانی و لایەنەپەیوەندیدارەكان بەدواداچون بۆ دانانی سیستمی غاز دەكەن و قائیمقامی سلێمانی دەڵێت: بۆ رێگری كردن لە رووداوی نەخوازراو پێویستە لەدانانی سیستمی غازی سل "LPG" دا هەموو مەرجەكانی سەلامەتی رەچاو بكرێت 

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، قائیمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت  بەمەبەستی دانانی رێوشوێنی پێویست بۆ سیستمی غازی "LPG" لە بیناو باڵەخانەكان و ئوتومبێل , ئاوات محەمەد قائیمقامی  سلێمانی لەگەڵ لایەنەپەیوەندارەكان كۆبووەوە  ئەو مەرج و رێنمایانە تاوتوێكران كە پێویست بۆ سەلامەتی هاوڵاتیان لەكاتی دانانی سیستمی غازی شل  لەبەرچاو بگیرێت
 
لە كۆبوونەوەكەدا قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: لەم ساڵانەی دوایدا بەشێوەیەكی بەرچاو دانانی سیستمی غازی "LPG" رووی لەزیادبون كردووە و بەهۆی هەستیاری سیستمەكەشەوە پێویستە بەووردی چاودێری بكرێت , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی بۆ رێگری كردن لە رووداوی نەخوازراو بەووردی چاودێری سیستمەكە دەكەن و هەموو بیناو باڵەخانەكان پابەند دەكرێن لەكاتی دانانی سیستمەكەدا مەرجەكانی سەلامەتی لەبەرچاو بگرن , 
ئاوات محەمەد راشگەیاند: هاوشێوەی بیناو باڵەخانەكان لە دانانی سیستمی غازی شل بۆ ئوتومبێل پێویستە هەموو مەرج و رێنمایەكانی سەلامەتی لەبەرچاوبگیرێت ئەمەش بۆ پاراستنی گیانی شۆفێران و سەرنشینان لەهەر رووداوێكی نەخوازراو ,  
قائیمقامی سلێمانی دەشڵێت لەدوای دانانی سیستمەكەش لەلایەن كەسانی شارەزاو پسپۆڕ بەردەوام چاودێری هەموو ئەو شوێنانە دەكرێت كە كار بەسیستمی غازی شل  "LPG" دەكەن .
    
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.