له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانى ئاگاداریه‌ك ئاراسته‌ى ئه‌و شۆفێرانه ده‌كات كه‌له‌ڕۆژانى نه‌ورۆزدا سه‌ردانى سه‌یرانگاكان ده‌كه‌ن پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی دوور بن له هه‌موو زیانێكی مادی و گیانی:
١ - پەلە نەکردن: ھیچ کات ھەوڵ مەدە پەلە بکەیت بۆ ئەوەی زوور بگەیتە ئەو شوێنەی کە مەبەستە یاخود زوو بگەرێیتەوە ماڵەوە چونکە ماوەی نێوان پەلەکردن و پەلە نەکردنت تەنھا چەند خولەکێکی کەمە بۆ گەشتن.
٢- بەھیچ شێوەیەک ئۆتۆمبیلی بارھەڵگری وەک لۆری و تەنکەر و ھاوشێوەکانیان بەکارمەھێنە بۆ گواستنەوەی سەرنشین بۆ نێو سەیرانگاکان .
٣- بەکارنەھێنانی ماتۆرسکیل بەمەبەستی گەیاندنت بە سەیرانگاکان .
٤- له‌كاتی ده‌رچوونت له ماڵه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك منداڵ له به‌شی دواوه‌ی (عه‌ره‌بانه‌ی)ئۆتۆمبیل دامه‌نێ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو ئۆتۆمبیله‌كه‌ت ده‌بل قه‌مه‌ره بوو یاخود هاوشێوه‌ی بوو .
٥ - سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ل وپه‌ل و شت و مه‌كانه‌ی كه پێته له گه‌ل خۆتدا ده‌یبه‌یت بۆ سه‌یران به‌باشی جێگیریان بكه ئه‌گه‌ر هاتوو پێویستی به به‌ستنه‌وه ھەبوو بیبه‌سته‌ره‌وه .
٦- ئه‌و كه‌سه‌ی كه شۆفێری ده‌كات خۆی به دوور بگرێت له خواردنی ماده كحولییه‌كان
٧- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له سایدی خۆت لامەدە و مه‌چۆرە سایدی ئۆتۆمبیلی به‌رانبه‌ر یان (شانی ڕێگا) واتە جادەی خۆڵی تەنیشت شەقامەکە.
٨ - له كاتی شۆفێری كردن دا هه‌میشه ئارام به و خۆت بە دوور بگره له تووره بوون و هه‌لچوون.
٩ - هه‌وڵ بده سه‌رنشینه‌كانت مه‌شغولت نه‌كه‌ن به ئاگابه له ره‌وشی رێگا وبانه‌كان
١٠- خۆت به‌دووربگره له ئه‌نجام دانی سه‌رپێچی چونكه ئه‌و سه‌رپێچیه كه ئه‌نجامی ده‌ده‌یت راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی هاتوچۆوه به ئامێری ( PDI ) تۆمار ده‌كرێت.
١١- به پێی ئه‌و خێراییه شۆفێری بكه كه بۆت دیاری كراوه
١٢ - باوكان و دایكانی به‌رێز به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبیل مه‌ده‌نه ده‌ست منداڵ یان هه‌ر كه‌سێكی تر كه هه‌ڵگری مۆڵە‌تی شۆفێری نییه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسای نه بن.
١٣- لە نزیک جادەکاندا یاخود لەو شوێنانەدا کە نزم ترە لە ئاستی جادەکە دامەنیشن بۆ ئەوەی دووربن لە رووداوی دڵ تەزێن
١٤- پابه‌ند بن به رێنماییەکانی ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هاتوچۆ چونكه ئامانجیان سه‌لامه‌تی ئیوه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.