له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنى باندێكى دزینى ئۆتۆمبێلی راگه‌یاند
پۆلیسی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە بە بوونی چەند تاوانێکی ڕێگری‌کردن و دزینی چەند بارهەڵگرێک لە چەند شوێنێکی شاری هەولێر پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - هۆبەی لێکۆڵینەوە لە دزینی ئۆتۆمبێل، توانیان تاوانبارەکان بدۆزنەوە کە پێکهاتبوون لە4 تاوانبار.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه خۆشبەختانە پۆلیس 3 تاوانباریان دەستگیر کردوه ، تاوانبارێکیش لەلایەن لە ئاسایشی هەولێر دەستگیر کرا.
پۆلیسى هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت لەئایندەیەکی نزیکدا وردەکاری زیاتر لەسەر ئەم باندە دەخەینە ڕوو...
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.